Home › Education
Information
Preview 3 platforms
iPhone 3 images
iPad 6 images
Mac 9 images
What’s New Version 1.0.3
Fix some bugs
Description
یەکێک لەو کەسایەتییانەی کاتێک ناوی دێت مسوڵمان خۆشحاڵ و ئاسوودە دەبێ، کاتێکیش بە ناوى ئەوەوە قسە دەکرێ دڵنیایی بۆ دێ، جگە لە ڕاستى و متمانە و دڵسۆزی هیچی دی بەسەر عەقڵ و دڵدا نایەت، بریتیە لە پێشەواى مەزن و ئەستێرەی درەوشاوەی نێو ئاسمانی زانایانی ئیسلام و پێشەواى فەموودەناسان: موحەممەدی کوڕی ئیسماعیلی بوخاری (خوا نغرۆی نێو ڕەحمەتی فراوانی خۆی بکات). جا ئەوەم باکرد، بۆ ئەوەى تۆی خوێنەر، یان قوتابی زانستی شەرعی، دڵنیاببیەوە کە هەرچی لەم نووسراوە دەیخوێنیەوە، قسەى ئەم پێشەوا مەزنەیەو لە زاری ئەوەوە وەرگیراوەو لە کتێبە صەحیحەکەى دەرهێنراوە، ئەویش لە پێغەمبەرى خۆشەویستمانەوە (صلى الله عليه وسلم) گێڕاویەتیەوە. کۆی فەرموودەکانی ئەم نووسراوە بریتیە لە پێنج سەد (٥٠٠) فەرموودە کە هەمووی لە (صحيح البخاري) دەرهێنراون، ئەوپەڕی حیکمەت و داناییم بینی لە دانران و دەرهێنانی فەرموودەکان، بۆیە بڕیارمدا بە زووترین کات پەیوەندی بە خاوەنەکەی بکەم و مۆڵەتی وەرگێڕانی لێ وەربگرم و واشم کرد. بەڕێز (د. حَسَن الحُسَيْني) کە دانەری ئەم کتێبەیە بە زمانی عەڕەبی، بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە مۆڵەتی پێدام، منیش ناوی خوام لێهێناو ستایشى شایستە بۆ پەروەردگارى خۆشەویستمان، وا چاوی بە دونیای چاپ هەڵهێناوە، پشتیوان بە خوا هەزاران جار چاپ دەکرێتەوە، قسە لەسەر ناوەڕۆکی ئەم کتێبە ناکەم، بۆ دووبارە نەبوونەوەی زانیاری و ماندوو نەکردنی خوێنەری خۆشەویست، چونکە دانەری بەڕێز (د. حَسَن الحُسَيْني) ورد ورد نوقتەى خستۆتە سەر پیت و، وەک پێویست باسی ناوەڕۆک و گەورەیی و پڕ بایەخی و پێویستی کتێبەکەی کردوەو درێژەى پێداوە، خواى مەزن لێى وەرگرتبێت، ئامین. داواکارم لە خواى میهرەبانم، ئەم کارەم تەنها بۆ ئەو بێت، ئەگەر بۆ غەیرى ئەویشم کردبێ، بە کردەوەى خراپ و نیەتی خراپی خۆمم لەگەڵ نەکات، بەڵکو بە بەزەیی و منەت و چاکەى خۆییم لەگەڵ بکات و کردەوەکەم لێ قبوڵ بکات. لە کۆتایی زۆر سوپاسی ئەو خوشک و برا دڵسۆزانەم دەکەم کە وەک پیشەی هەمیشەییان هەر یەکەو بە شێوازێک هاوکاریم دەکەن و پشتیوانن بۆ کارەکانی بەندە، خواى بەرزو مەزن بە باشترین شێوە پاداشتیان بداتەوە.
٢٢٠٢ -٠٨-٠٨ هــەولـێـر
Accessibility
ipadiphonemacrealityDevicetvoswatch
Version history 2 versions
Build 855048905v1.0.32023-02-21 07:00:52
Fix some bugs
Build 854867544v1.0.22023-02-16 09:47:00
No pricing data captured yet — comparisons appear once the app has paid storefronts or in-app purchases.
Availability 1 of 1 storefronts
| Region | Language | Price | Ratings | Avg | Version |
|---|---|---|---|---|---|
US | en-US | Free | 19 | 4.9 | 1.0.3 |
Change log 6 changes · US
✎
releaseNotes updated
Fix some bugs
✎
description updated
یەکێک لەو کەسایەتییانەی کاتێک ناوی دێت مسوڵمان خۆشحاڵ و ئاسوودە دەبێ، کاتێکیش بە ناوى ئەوەوە قسە دەکرێ دڵنیایی بۆ دێ، جگە لە ڕاستى و متمانە و دڵسۆزی هیچی دی بەس
✎
subtitle updated
٥٠٠ فەرموودەی بوخاری
✎
name updated
گەوهەرەکانی بوخاری
◆
Version 1.0.3 released
Fix some bugs
◆
Version 1.0.2 released